سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی ڕۆژی دووشه‌ممه له هه‌ولێر، وتارێـکی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا پـێشـکه‌ش کرد که بۆ دانانی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد سـازکرابوو، که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له چه‌ند مانگی داهاتوودا له هه‌رێمی کوردسـتان بـبه‌سـترێت.
کۆبوونه‌وه‌که که به به‌شـداری نوێنه‌رانی نزیکه‌ی 40 ڕێـکخراوی سیاسی کوردی له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردسـتان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز بارزانی تیایدا گوتی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له مێژه‌وه یه‌ک له ئامانجه سه‌ره‌کیـیه‌کانی هه‌موو پارته سیاسیـیه کوردیـیه‌کان بووه.
گوتیشی " ئامانجی سه‌ره‌کیمان ئه‌وه‌یه هه‌موو پارته سیاسیـیه‌کان وتار و سـتراتیژیه‌تێـکی هاوبه‌شیان هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌یاندنی په‌یامی ئاشـتی و پـێـکه‌وه‌ژیان بۆ گه‌لانی ناوچه‌که. ئێمه له‌و کۆنگره‌یه‌دا ده‌مانه‌وێت به گه‌لانی عه‌ره‌ب و تورک و فارس بڵێـین، کورد چاوی له پـێـکه‌وه‌ژیانێـکی ئاشتیانه و یه‌کسانانه‌یه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا."
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که له لایه‌ن موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه به‌ڕێوه‌چوو و میوانی به‌رنامه‌که:
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری کورد و ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق.