Accessibility links

تورکیا ڕۆژنامه‌وانێکی تر له‌ کاره‌که‌ی ده‌رده‌کات


جارێکی تریش تورکیا ده‌که‌وێته‌وه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ و ناڕه‌زایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئازادی ڕۆژنامه‌وانی پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانێکی ناوداری وڵاته‌که‌ به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ حکومه‌تی تورکیا له‌سه‌ر کار ده‌رده‌کرێت.
ستون نووس (یاوز بایدار) له‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح ده‌رکراوه‌ که‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ر به‌ حکومه‌تی تورکیایه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ وتارێکی تایبه‌تدا بۆ ڕۆژنامه‌ی نیو یۆرک تایمز که‌ تیایدا خاوه‌نه‌کانی میدیاکانی تورکیای گوناهبار کردبوو به‌ ڕۆڵ بینینی شه‌رمه‌زاریانه‌ له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کانی ڕاگه‌یاندن.

یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ ڕاگه‌یاندنێکدا بۆ ڕۆژنامه‌یه‌کی تری تورکیا ڕه‌خنه‌ی له‌و بڕیاری ده‌رکردنه‌ی بایدار گرتووه‌ و کۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانانیش بنکه‌ له‌ شاری نیو یۆرک به‌ بیستنی هه‌واڵی ده‌رکردنی یاوز بایدار توشی شۆک بووه‌ هه‌روه‌هاش به‌ ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌وانانی تریش به‌هۆی ڕوماڵ کردنی خۆپیشاندانه‌کانی دژه‌ حکومه‌ته‌وه‌.
سه‌ندیکایه‌کی ڕۆژنامه‌وانان له‌ تورکیا ده‌ڵێت 59 کارمه‌ندی میدیا له‌ کاره‌کانیان ده‌رکراون یانیش ناچارکراون ده‌ست له‌ کاره‌کانیان بکشێننه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG