Accessibility links

کاندیدی ئۆپزسیۆن بایکۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی پاکستان ده‌کات

  • VOA News

مه‌منون حوسه‌ین

مه‌منون حوسه‌ین

لایه‌نی سه‌ره‌کی ئۆپزسیۆنی پاکستان ده‌ڵێت بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ ده‌کات وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر گۆڕینی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن به‌بێ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆندا.

ڕه‌زا ڕه‌بانی کاندیدی پارتی گه‌ل بۆ سه‌رۆکایه‌تی پاکستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌و بڕیاری بایکۆتکردنه‌ی ڕاگه‌یاند.

داداگای باڵا له‌ پاکستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ پێداچوونه‌وه‌ی به‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا کردبوو وه‌ ڕۆژی ده‌نگانی گۆڕی بۆ ڕۆژی 30 ئه‌م مانگی حه‌وته‌.

پێشتر بڕیار بوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی پاکستان ڕۆژی 6 ی مانگی هه‌شت بکرێت.

له‌ پاکستان سه‌رۆک له‌ ڕێی ده‌نگدانی خانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌روه‌هاش ئه‌نجومه‌نه‌کانی چوار هه‌رێمه‌وه‌ دیار ده‌کرێت.

وه‌ک ئیسلام ئاباد ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی له‌ ڕۆژی 6 ی مانگی داهاتوودا بکرابایه‌ ئه‌وا زۆرێک له‌ نوێنه‌ران نه‌یانده‌توانی به‌شداری له‌ ده‌نگدانه‌که‌دا بکه‌ن به‌هۆی ئه‌رکه‌ ئاینیه‌کانیانه‌وه‌ له‌م مانگه‌ی ڕه‌مه‌زاندا.

وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت مه‌منون حوسه‌ین کاندیدی کۆمکاری موسڵمانانی پاکستان که‌ فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌که‌یه‌ سه‌رکه‌وتن له‌و ده‌نگدانه‌ی سه‌رۆکایه‌تیدا به‌ده‌ست بێنێت.

گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ئاسف عه‌لی زه‌رداری له‌ مانگی نۆدا کۆتایی پێدێت و خۆشی هه‌ڵنه‌بژاردۆته‌وه‌ بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌رۆکایه‌تی.
XS
SM
MD
LG