Accessibility links

له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: دیموکراسی له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق

  • Balen Salih

هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌وه‌تای چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ که‌ ئۆپزسیۆن بووه‌ به‌شێکی گرنگ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، باس و خواسه‌کان له‌سه‌ر پرسی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و مافه‌ سیڤیڵیه‌کان چوونه‌ ئاستێکی به‌رزتر و وتووێژه‌کان له‌سه‌ریان گه‌رم وگوڕ تر بوون.
له‌م چوار ساڵه‌ی ڕابردوودا هه‌رگیز گوێمان له‌ ئۆپزسیۆن نه‌بووه‌ بڵێت هه‌نگاوێکی دیموکراسیانه‌ ئه‌گه‌ریش بچوک بێت به‌ڵام نرا. به‌ هیچ شێوه‌یه‌کیش ئه‌وه‌ له‌ زاری ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نه‌هاته‌ ده‌رێ بگوترێت پێشێلکاری له‌ پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و مافه‌ سیڤێڵیه‌کاندا ڕوویانداوه‌. ئه‌گه‌ریش گوترابێت ئه‌وه‌نده‌ شه‌رمنانه‌ بووه‌ که‌ هه‌ر شایسته‌ی باسکردن نایه‌ت و ناشچێته‌ هیچ خانه‌یه‌که‌وه‌.


دیموکراسی هه‌ر ته‌نها له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا خۆی نابینێته‌وه‌ که‌ ده‌کرێت بگوترێت له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ ساده‌ترین پێناسه‌ی بێت. یه‌کێک له‌ خاڵه‌ هه‌ره‌ گرنگ و بنه‌ڕه‌تیه‌کانی دیموکراسی، بڕوابوونه‌ به‌ ئاڵ و گۆڕ کردنێکی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، یان ده‌ستاوده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات.
له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق دیموکراسی چ مانا و چ به‌هایه‌کی هه‌یه‌؟
ئایا ڕه‌تکردنه‌وه‌ی یه‌کدی ده‌بێته‌ مانای هه‌بوونی دیموکراسی؟
به‌ڵێن ساڵح ، له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه‌:
دکتۆر جوتیار عادل ، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
ماردین ئیبراهیم، مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی له‌ به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.


له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا چه‌ند دیارده‌یه‌ک بینران له‌وانه له‌ گه‌رمیان‌ کتێبه‌کانی جه‌مال غه‌مباری شاعیر ده‌سوتێندرێن چونکه‌ له‌سه‌ر لیستی ده‌سه‌ڵات خۆی بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان کاندید کردووه. له‌ هه‌ولێریش له‌ دکتۆر که‌مالی سه‌ید قادر ده‌درێت چونکه‌ ده‌یه‌وێت ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت به‌رامبه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.‌
ئایا ئه‌م جۆره‌ ده‌ربڕینانه‌ی سوتاندن و لێدان ده‌چنه‌ خانه‌ی دیموکراسیه‌وه‌ یان ته‌نها کاردانه‌وه‌ن؟
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG