نه‌ک هه‌ر ته‌نها هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق داوای ڕاگرتنی کارکردن ده‌که‌ن به ده‌ستوری عێراق، به‌ڵکو سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که‌ش ده‌ڵێت ئه‌م ده‌ستوره‌ی ئێستا هه‌یه به‌که‌ڵکی ده‌وڵه‌تداری نایه‌ت.
نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڵێت هه‌رگیز بونیات نانی ده‌وڵه‌ت به‌پێی ئه‌م ده‌ستوره‌ی ئێستا شیانی نییه و وڵاتیش پێکناهێنرێت له ده‌مێکدا ڕێبه‌رانی میلیشیایی و چه‌ته‌کان بوونیان هه‌بێت.
دکتۆر سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان هیواداره ئه‌م لێدوانه‌ی مالیکی و داواکانی هه‌ندێک لایه‌نی ناو په‌رله‌مان کارێکی به به‌رنامه نه‌بن و ده‌شڵێت ئه‌م ده‌ستوره هه‌ر هه‌مان ئه‌و ده‌ستوره‌یه که هه‌موو به‌رپرسانی عێراقی سوێندی یاساییان له‌سه‌ر خواردووه بۆ پاراستنی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و هێرشه‌ی مالیکی کردیه سه‌ر په‌رله‌مان به‌وه‌ی گوتی له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا پێشێلکاری ڕووده‌دات کاتی په‌سه‌ندکردنی به‌رنوسی یاساکان، دکتۆر سامان ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌مین جاره له مێژووی عێراقدا په‌رله‌مانێک هه‌بێت ڕه‌خنه‌ی ڕژد له حکومه‌تی وڵاته‌که بگرێت هه‌ر بۆیه هه‌وڵ ده‌درێت ڕۆڵی په‌رله‌مان لاواز بکرێت
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: