Accessibility links

به‌ لایه‌نی که‌م 6 که‌س له‌ پـێـکدادانه‌کانی قاهیره‌ ده‌کوژرێن

  • VOA News

پـێـکدادانی خوێناوی له‌ میسر بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆکی کاتی له‌ خه‌ڵـکی کردووه‌ تاوه‌کو ئارامی وڵاته‌که‌ ڕابگرن و دوربکه‌ونه‌وه‌ له‌ توندوتیژی.
کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن پـێـکدادانه‌کانی سێشه‌ممه‌، له‌ نزیک خۆپـیشـاندانێـکی لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کار لابراو بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی زانکۆی قاهیره‌ و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌م 6 که‌س کوژراون و 33 که‌سیش برینداربوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له‌ شه‌ڕی نێوان لایه‌نگران و نه‌یرانی مورسی به‌ لایه‌نی که‌م 4 کوژراوی لێـکه‌وته‌وه‌.
عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆکی کاتی، شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن ده‌وڵه‌ت به‌ میسریـیه‌کانی گوت پێویسته‌ بۆ ئاشته‌وایی نیشـتیمانی له‌ وڵاته‌که‌ هه‌نگاو به‌ره‌و پـێشه‌وه‌ بنرێت.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ، داوای له‌ حکومه‌تی میسر کرد کاربکات بۆ کۆتایی هێنان به‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێنه‌ سه‌ر کرستیانه‌کان له‌ وڵاته‌که‌دا.
XS
SM
MD
LG