Accessibility links

سه‌رۆک بارزانی:ئێمە لەو كۆنگرەیەدا دەمانەوێ بە گەلانی عەرەب و تورك و فارس بڵێین، كە كورد چاوی لە پێكەوەژیانێكی ئاشتیانە و یەكسانە لەگەڵ ئێوەدا

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

دوشه‌ممه‌، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان کرد بۆ دانانی كۆمیتەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد. سه‌رۆک بارزانی له‌ وتارێکی بۆ ئاماده‌بوان گوتی،" كۆنگرەی نەتەوەیی كورد یەكێك بووە لە ئامانجە گرینگەكانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و ماوەیەكی زۆرە كاری بۆ دەكرێ و ئێمە بەردەوام لە ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوەدا بووین لەگەڵ بەڕێزان مام جەلال و عەبدوڵڵا ئۆجەلان و لایەن(و) كەسایەتییەكانی دیكە بەشەكانی تری كوردستان بۆ ئەو مەبەستە."

سه‌رۆک بارزانی:" ئێمە لەو كۆنگرەیەدا دەمانەوێ بە گەلانی عەرەب و تورك و فارس بڵێین، كە كورد چاوی لە پێكەوەژیانێكی ئاشتیانە و یەكسانە لەگەڵ ئێوەدا"
سه‌رۆک بارزانی گوتیشی،" ئامانجی سەرەكیی ئێمە لەو كۆنگرەیە بریتییە لەوەی هەموو لایەنە سیاسییە كوردییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان ببنە خاوەنی وتار و ستراتیژییەكی هاوبەش كە لەسەر بنەمای گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان بۆ گەلانی ناوچەكە بنیات نرا بێت. ئێمە لەو كۆنگرەیەدا دەمانەوێ بە گەلانی عەرەب و تورك و فارس بڵێین، كە كورد چاوی لە پێكەوەژیانێكی ئاشتیانە و یەكسانە لەگەڵ ئێوەدا."

دکتۆر مه‌حمود عوسمان

دکتۆر مه‌حمود عوسمان


دکتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری دێرینی کورد و ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له‌ فراکسیۆنی هاوپه‌یمانێتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌م کۆنگره‌یه‌ گرنگه‌ به‌ڵام پێویسته‌ به‌لایه‌نی که‌م بگه‌نه‌ یه‌کریزی و بگه‌نه‌ به‌رنامه‌یه‌ک یاخود بڵێن داکیومێنتێک که‌ تێدا ستراتێژیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی دابڕێژرێت و له‌هه‌مانکاتدا هه‌وڵی ئاشتی بدرێت له‌ بێنی هه‌مو لایه‌نه‌کانی کورد و هه‌موپارچه‌کان بۆ یه‌کڕیزی و بۆ مافی چاره‌نوس.
هه‌رچه‌نده‌ دکتۆر عوسمان ده‌شڵێت،" گرنگ لێره‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا کاردانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان چیه‌؟ ئایا تورکیا چی ده‌کات؟‌ ئایا ئێران چی ده‌کات؟‌ ئایا سوریا چی ده‌کات؟‌ ئایا حکومه‌تی به‌غدا چی ده‌کات؟‌
ئه‌و ده‌شڵێت: ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت ئه‌و دۆڵه‌تانه‌ش قه‌ناعه‌ت بکه‌ن به‌ مافی کورد چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌ لای خۆته‌وه‌ ئاشتیت بوێت به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ ئاشتییان نه‌وێت و شه‌ڕت پێ بفرۆشن مانای ئه‌وه‌یه‌ تۆ ناتوانیت ئاشتی بچه‌سپێنیت.

XS
SM
MD
LG