Accessibility links

وه‌لید حاجی: ده‌بێت دامه‌زراندنی حکومه‌تی خۆجه‌یی کۆد‌ه‌نگی و هاوڕایی هه‌موو پارته‌ کوردییه‌کانی له‌سه‌ربێت

  • Wrya Kalle

پارتی یه‌کێتی دیموکراتی له‌سوریا (په‌یه‌ده‌) پێشنیاری کردووه‌ حکومه‌تی خۆجه‌یی له‌ناوچه‌ کوردیه‌کان پێکبهێنێت، وه‌لید حاجی نوێنه‌ری پارتی یه‌کێتی کورد له ‌وڵاتانی که‌نداو له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت کوردی سوریا ترسی له‌م هانگاوه‌ هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پارته‌ی ئه‌م هانگاوه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ی ناوه‌ پشتیوانی هه‌موو گه‌لی سوریای نییه‌.

ده‌شڵێت ئێمه‌ دژایه‌تی دامه‌زراندنی حکومه‌تی خۆجه‌یی نا‌که‌ین به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م پرسه‌ کۆده‌نگی و هاو‌ڕایی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو پارته‌ کوردیه‌کانی له‌سه‌ربێت.

ده‌رباره‌ی شه‌ڕی نێوان چه‌کدارانی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی و تووندڕه‌وانی ئیسلامی ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده‌ جیاوزای له‌نێوان ئێمه‌و په‌یه‌ده‌دا هه‌یه‌ به‌ڵام پشتیوانی په‌یه‌ده‌ ده‌که‌ین و نه‌ده‌بوو به‌ته‌نها ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕێکخراوه‌ چه‌کداره‌ به‌وایه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG