Accessibility links

هوشداری تورکیا و کێشه‌ له‌ سوریا


Origins of the Alawi and Kurds of Syria

Origins of the Alawi and Kurds of Syria

پارتی کوردی ئاشتی و دیمۆکڕاسی له‌ تورکیا تاوانی خستۆته‌ سه‌ر حکومه‌تی تورکیا که‌ پشتیوانی له‌ به‌ره‌ی ئه‌ل نوسره‌ ده‌کات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ سه‌رڕێژبوونی جارێکی دیکه‌ی شه‌ر له‌ دراوسێیی سوریا هه‌ڵبڕی و سه‌رله‌نوێ داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان کرد هه‌نگاو هه‌ڵبێنێته‌وه‌. ئه‌م هوشداره‌ی دوایی له‌ شه‌ری نزیک سنوور له‌ نێوان کورده‌کانی سوریا و شه‌ره‌وانه‌کانی ئیسلامی به‌ره‌ی ئه‌ل نوسره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ده‌گرێت. پارتێکی لایه‌نگری کورد له‌تورکیا ده‌ڵیت پشتیوانی ئانکارا له‌ سه‌رهه‌ڵداوان له‌ میسر هۆکارێک بۆ‌ توند و تێژی یه‌. دوریان جۆنز له‌ ئیستانبوڵه‌وه‌ زیاتر باسی ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌کات.

پارتی کوردی ئاشتی و دیمۆکڕاسی له‌ تورکیا تاوانی خستۆته‌ سه‌ر حکومه‌تی تورکیا که‌ پشتیوانی له‌ به‌ره‌ی ئه‌ل نوسره‌ ده‌کات، واتا شاخه‌یه‌کی ئیسلامی له‌ نیو سه‌رهه‌ڵدان که‌ بۆ لابردنی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌که‌ن.

تاوان خستنی ئه‌و پارته‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوان شه‌ڕه‌وانانی ئه‌ل نوسره‌ و کورده‌کانی سوریا له‌ پارتی یه‌کیه‌تی دێمۆکڕاتێکی کورد، یان پ ی د. دێت. ئانکارا ده‌ڵێت گولله‌ی به‌ڕه‌ڵای ئاکامی ته‌قه‌که‌ دوو وڵاتی له‌ سه‌ر شاری سنووری جه‌یلان پینار له‌ ڕۆژی سێشه‌مه‌دا کوشت.

ئه‌رتوغروڵ گورکجو، جێگری پارڵمانی بۆ بێ دێ پێ، ده‌ڵێت تورکیا ڕه‌نگ بێت له‌ پشتی توند و تیژی له‌ شاری سه‌رکانیی سوریا بووبێت.

ئه‌رتوغروڵ

"ئاشکرایه‌ تورکیا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێکی لاوازتری کوردی له‌ سوریا دا خۆشحاڵ ده‌بێت، بۆیه‌ پێم وایه‌ پێ شێلکردنێکی تاکتیکی له‌ شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له‌ ناوچه‌ی کورده‌کانی سوریا دا هه‌یه‌."

پارتی یه‌کیه‌تی دیموکڕاتیکی کورد به‌شێکی زۆر له‌ باکوری خۆرهه‌ڵاتی له‌ له‌ سنوری سوریا له‌ گه‌ڵ تورکیای کونتڕۆڵ ده‌کات، دوای ئه‌وه‌ی پاره‌که‌ هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا پاشه‌کشه‌یان کرد. ئانکارا لۆمه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و پارته‌ کورده‌ که‌ تیکه‌ڵاوی له‌ گه‌ڵ پێ کێ کا، هه‌یه‌ ئه‌و پارته‌ی بۆ ماوه‌ی 30 ساڵه‌ بۆ مافه‌کانی کوردان له‌ دژی حکومه‌تی تورکیا شه‌ڕ ده‌کات، ئه‌گه‌رچی هه‌ر دووک لایه‌ن خه‌ریکی هه‌وڵه‌کانی ناڕوونی وتووێژدان.

چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن گومانی تورکیا له‌ ئه‌و پارته‌ کورده به‌ ئه‌وه‌ زیادی کردوه‌ که‌ پارته‌که‌ له‌ ئه‌م دواییانه‌ راگه‌یاندنێکی ده‌کرد تێیداهاتبوو پلانی هه‌یه‌ له‌ ئه‌و ناوچانانه‌ی له‌ سوریادا له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی دایه‌ خودموختاری تێدا ڕابگه‌یه‌نێت.

به‌ڵام دێپڵۆماتێکی باڵای تورکیا، له‌ ده‌مێکدا نه‌یه‌ویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، به‌ ڕاستی نه‌زانی که‌ ئانکارا پشتیوانی له‌ ئه‌ل-نوسرا ده‌کات و کوتی تورکیا ته‌نیا پشتیوانی به‌رفره‌وان بۆ هاوبه‌ندی ئوپوزسیۆنی سوریا دابین ده‌کات.

سه‌میه‌ ئایدیز وتارنووسی به‌شی دیپڵۆماتی بۆ ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف ی تورکیایه‌ و ده‌ڵێت ئه‌و جۆره‌ حاشا کردنه‌ جیگای پرسیاره‌، به‌ تایبه‌ت له‌ به‌ر ڕووناکایی ئه‌م شه‌ڕ و پێکدادانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ ڕوویدا.

ئایدیز:"ئانکارا لێدوانێی ده‌رکرد تێیدا ده‌ڵیت هێشتا کاتی نه‌هاتوه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ ئه‌و گرووپه‌ [ئه‌ل نوسرا] بگیرێت. ئانکارا پێی وایه‌ ئه‌و گرووپه‌ یه‌کیه‌ که‌ هه‌ره‌ گرووپه‌کانی کاریگه‌ر بوو، بۆیه‌، وێناچێت ئه‌وان پشتیوانیان پی بکرێت. ئێستا داخوا ئه‌و پشتیوانی یه‌ له‌ شیوه‌ی چه‌کان دایه‌ که‌ نازانم، به‌ڵام ده‌کرێت که‌ لوجستیکی بێت. پێشتر ده‌نگو بوونه‌ که‌ ئه‌و شه‌ڕه‌وانانه‌ی ئه‌ل نوسره‌ له‌ ئه‌م شه‌ره‌ی دوایی بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی تورکیا به‌ڕێکراون. له‌ ڕاستیدا که‌سانی خۆجێی به‌ ئه‌وه‌ توڕه‌ن."

هێزه‌کانی تورکیا بوونی خۆیان له‌ سه‌ر سنووری سوریا زیاتر کردوه‌ نزێک شوێنێک شه‌ره‌که‌ تێیدا کرا.

چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئوغڵو ناڕه‌زامه‌ندی به‌رامبه‌ر دۆخه‌که‌ ده‌ربڕێ و داوای له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کرد خۆتێکه‌ڵی مه‌سه‌له‌ بکات.

ئه‌و کوتی دۆخه‌که‌ نیشان ده‌دات که‌ چه‌نده‌ قه‌یرانه‌کانی له‌ سوریا ده‌توانێت کارتێکردنی له‌ سه‌ر وڵاتیان ئێمه‌ و خۆمان هه‌بێت، و کاتێ ئه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌ هه‌نگاو بنێت.
به‌ڵام چاودیران ده‌ڵین وێناچێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هێچ خۆتێکه‌ڵی مه‌سه‌له‌که‌ بکات.
سینان ئولگه‌ن، به‌رپرسی ئه‌نستیتۆتی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ئیستانبوڵ، ده‌ڵێت شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان ئه‌ل-نوسرا و کورده‌کانی سوریا ده‌کرێت خراپتریش بێت.

ئولگه‌ن:

"بێگومان ڕه‌نگه‌ له‌ شیوه‌یه‌کی به‌رچاوی دیکه‌ دا خۆبنوێنیت، به‌ تایبه‌تی بۆشایی یه‌کی ده‌سه‌ڵات له‌ گۆڕێ دایه‌ و هێچ خوازیاری یه‌ک له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕا نیه‌ خۆی تێکه‌ڵ بکات و سنوردارکردنه‌کان دابمه‌زرێنێت."

حکومه‌تی تورکیا گوتوویه‌تی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بێت که‌ به‌ ستراتژی یه‌کی نوێ بگات بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئاسۆی زیاد بوونی ناسه‌قامگیری بێت که‌ له‌ ئاکامی کیشه‌ی سوریاوه‌ دێت. به‌ڵام توێژێنه‌رانه‌ گومانیان له‌ ئه‌وه‌ دا هه‌یه‌ چونکه‌ تورکیا خۆی که‌مینه‌یه‌کی گه‌وره‌ و نائارامی هه‌یه‌، و هه‌ر ڕێبازێک به‌رامبه‌ر به‌ کورده‌کانی سوریا وێده‌چێت ئاکامه‌کانی خۆجیی بۆ تورکیای به‌ دواوه‌ بێن.
XS
SM
MD
LG