Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان

  • Haider Kareem

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه‌ له‌ باره‌ی ڕه‌ۆشی سیاسی هه‌رێمه‌که‌ و هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تی.
به‌پـێی وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، ئه‌و بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردسـتان بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی نه‌ ڕه‌تکردووه‌ته‌وه‌ و نه‌ واژوشی کردووه‌.
به‌ڵام به‌پـێی یاساکانی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌که‌ربێت و هه‌تا 15 ڕۆژ، سه‌رۆکی هه‌رێم بڕیارێـکی ڕه‌ت نه‌کاته‌وه‌، ئه‌وا به‌بێ ئه‌وه‌ی واژوی بکات ده‌بێته‌ یاسا.
لایه‌نه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنیش که‌ پـێـکهاتوون له‌ ( گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و ئاینده‌) ، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شیان ده‌رکرد و تیایدا ده‌ڵێن له‌ 20 ی مانگی هه‌شته‌وه‌ نه‌ په‌رله‌مان و نه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم شه‌رعیه‌تیان نامێنێت، بۆیه‌ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌سمیان له‌گه‌ڵدا ناکه‌ن.
ئه‌مه‌ش مه‌ترسی هه‌یه‌ هه‌رێمه‌که‌ به‌ره‌و قه‌یرانێـک به‌رێت که‌ نازانرێت ئاکامه‌کانی چی ده‌بن.
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردسـتان له‌سه‌ر لیستی کوردسـتانی.
کاردۆ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردسـتان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان.

XS
SM
MD
LG