Accessibility links

جان کێری له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کۆده‌بێته‌وه‌

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له‌ ڕامه‌ڵڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس کۆبووه‌وه‌ وه‌ک به‌شێـک له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانی بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا.
کۆبوونه‌وه‌که‌ ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجامدرا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌وره‌ دیپـلۆماته‌ی ئه‌مه‌ریکا درێژه‌ی به‌ گه‌شـته‌که‌ی بۆ ناوچه‌که‌ دا له‌ دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ وتووێژکاری فه‌ڵه‌سـتینی سـائیب عوره‌یقات له‌ ئوردن.
کێری ده‌سـتخۆشی له‌ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کرد، له‌سه‌ر ته‌سک‌کردنه‌وه‌ی گه‌لێنی نێوانیان، به‌ڵام به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هێشـتا هه‌ردوولا ڕێک‌نه‌که‌وتوون له‌سه‌ر ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان که‌ له‌ سـاڵی 2010 وه‌ هه‌ره‌سی هێناوه‌.
فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان داواده‌که‌ن دڵنیایان بکه‌نه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سنووری گشـتی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌یاندا به‌ر له‌وه‌ی قایل بن به‌ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کان. ئیسرائیلیش ده‌یه‌وێت وتووێژه‌کان ده‌سـتبه‌جێ ده‌سـتپـێـبکه‌نه‌وه‌ و ئاماده‌ نیـیه‌ له‌ پـێشـدا هیچ دانه‌واندنێـک بکات.
XS
SM
MD
LG