گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت هه‌روادێ و یه‌کێتی ئه‌وروپا نزیک ده‌بێته‌وه له ناودێرکردنی باڵه سه‌ربازیه‌که‌ی حزبوڵای لوبنان به تێرۆریست و ده‌شڵێت ده‌شێت ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و بڕیاره بدرێت.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت به‌هۆی هه‌ستیاری ئه‌م دۆسێیه‌وه، ئاماژه‌ی به گۆڕانی هه‌ڵوێستی یه‌کێتی ئه‌وروپا کردووه به‌رامبه‌ر به حزبوڵای لوبنان.
زۆرجار ئه‌م پێشنیازه دواخراوه به‌هۆی ئه‌و ترس و نیگه‌رانیانه‌ی هه‌بوون سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێکی له‌و شێوه‌یه ده‌شێت ببێته مایه‌ی ناسه‌قامگیری هه‌م له لوبنان و هه‌میش له وڵاتانی دراوسێی لوبناندا.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌یری ئه‌م دۆسێیه‌یان کرد و ده‌شێت له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یاندا بڕیاری خۆیان بده‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ژماره که‌مه‌ی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه، وه‌ک کاربه‌ده‌سته‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت.
ناساندن و خستنی ڕێکخراوێک بۆ ناو لیستی ڕه‌شی تێرۆریستانه پێویستی به تێکڕای ده‌نگی 28 ئه‌ندامه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌یه.