کاربه‌ده‌ستانی لوبنانی و چالاکوانانی سوریایی ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتداران له دیمه‌شق ملیان داوه بۆ داوای سه‌رهه‌ڵداوان و ژماره‌یه‌ک خانمی زیندانیکراویان ئازاد کردووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی سوریا، وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دیاریکردنی واده‌یه‌کی به دوادا بێت تا سه‌رهه‌ڵداوانیش ژماره‌یه‌ک له شیعه ئاینزاکانی لوبنان ئازاد بکه‌ن که له مانگی 5 ی ساڵی 2012 ه‌وه له‌لای سه‌رهه‌ڵداوانی سوریایه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی لوبنانی به‌و مه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاست کردۆته‌وه و ده‌ڵێن ژنه سوریاییه‌کان ڕۆژی 5شه‌ممه ئازادکراون.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت 23 ژن ئازادکراون.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هیچ پشتڕاست کردنه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه نه‌بووه و ناشڵێت که‌ی وه بۆچیش ئه‌و خانمانه ده‌ستگیرکراون.
کاربه‌ده‌ستانی لوبنانی له هات و چۆدا بوون له نێوان سوریا و تورکیادا وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ناوبژیکردن بۆ ئازادکردنی شیعه ئاینزاکانی لای سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌ستبه‌سه‌رن.
له مانگی یه‌کی ڕابردوودا سه‌رهه‌ڵداوان 48 ئێرانیان ئازاد کرد له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی زیاتر له 2000 زیندانی که ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا گرتبویانن.