Accessibility links

که‌سایه‌تی دژه‌ نژاد په‌رستی نێڵسن مه‌ندایلا ده‌بێته‌ 95 ساڵ

  • VOA News

ئه‌فریقای باشور ده‌ڵێت ڕه‌وشی ته‌ندروستی سه‌رۆکی پێشوو نێڵسن ماندێلا به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات له‌ کاتێکدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بوو به‌ 95 ساڵ.
سه‌رۆک جێکه‌ب زوما پیرۆزبایی ڕۆژی له‌دایکبوونی له‌ به‌ڕێز ماندیلا کرد و گوتی ئه‌فریکای باشوور شانازی به‌وه‌ ده‌کات ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی که‌ له‌ هه‌مو جیهاندا ناسراوه‌ به‌هی خۆی داده‌نێت.
کچه‌که‌ی به‌ڕێز ماندێلا زیندزی ماندێلا له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ڕه‌وشی ته‌ندروستی باوکی باشتره‌.
ئه‌و ده‌ڵێت له‌ ماوه‌ی ڕابوردوودا چه‌ند جار هه‌بووه‌ که‌ زۆر ترساوین و نیگه‌ران بوین به‌ڵام له‌ماوه‌ی نزیکی سێ هه‌فته‌ی ڕابوردوودا ئێمه‌ ده‌بینین به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
هاوکات زیندزی ڕایگه‌یاند ئه‌و دڵنیایه‌ له‌وه‌ی باوکی به‌م زوانه‌ ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG