Accessibility links

کورده‌کانی سوریا شه‌ڕکه‌ره‌ئیسلامییه‌کان له‌شاروچکه‌یه‌کی سه‌ر سنوری تورکیا وه‌ده‌رده‌نێن

  • VOA News

پارتێکی کوردی سوریا سه‌ربه‌میلیتانان له‌ تورکیا کۆنترۆڵی شاروچکه‌یه‌کی سه‌رسنوری تورکیا گرتۆته‌ ده‌ست له‌ پاش چه‌ندین ڕۆژ شه‌ڕوپێکدادان له‌گه‌ڵ شه‌ڕکه‌رانی ئیسلامی.‌
چالاکوانانی سوریا و له‌شکری تورکیا هه‌ریه‌که‌و له‌ لای خۆیانه‌وه‌ پشتڕاستیان کردۆته‌وه‌ که‌ شه‌ڕکه‌رانی پارتی یه‌کیه‌تی دیموکرات(په‌یه‌ده‌) کۆنترۆڵی شاری سه‌ری کانی، ڕه‌ئس ئه‌لعه‌ین، و خاڵێکی ده‌‌ربازبونی سنوری له‌گه‌ڵ تورکیا له‌ نزیک وێیان که‌وتۆته‌ ده‌ست، و شه‌ڕکه‌رانی به‌ره‌ی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ سه‌ربه‌ئه‌ڵقاعیده‌یان له‌وێ ده‌رپه‌ڕاندون‌.
ئێستا شه‌ڕه‌که‌ وه‌ستاوه‌.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه‌ له‌ بریتانیا ده‌ڵێت به‌لانی که‌م 29 که‌س له‌شه‌ڕه‌که‌ دا کوژراون که‌ سێشه‌ممه‌ ده‌ست پێکرا پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕکه‌رانی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ له‌ گه‌شته‌وانیه‌کی کوردیان دابو.
کۆمه‌ڵه‌که‌ ده‌شڵێت شه‌ڕه‌که‌ بۆ ناو کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانیش بڵاو ببۆوه‌ له‌ 200 کیلۆمه‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌ری کانی له‌ ستانی زۆربه‌ کوردنشینی حه‌سه‌که‌.
له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کدا، له‌شکری تورکیا په‌یه‌ده‌ به‌"ڕێکخراوی تێڕۆریستی جودایی خواز" ناو ده‌بات."
تورکیا له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێری پێشهاته‌کان له‌ سوریای دراوسێ ده‌کات، نیگه‌رانه‌ ئه‌گه‌ر کورده‌کان له‌ لای باشوری ده‌سه‌ڵاتیان بکه‌ویته‌ ده‌ست، میلیتانه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ تورکیا که‌ ئانکارا پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردون به‌هێز بکات.
XS
SM
MD
LG