ده‌شێت جیابوونه‌وه‌کان له‌ناو لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا له کاتی نه‌گونجاودا بووبن، به‌ڵام هه‌موو کاتێک گونجاوه بۆ قسه کردن له‌سه‌ر ئه‌و که‌رت بوونانه که ده‌شێت وه‌ک ده‌گوترێت هه‌نگاوی دروست بن له زۆر ڕه‌هه‌نده‌وه وه‌لێ مه‌رج نییه بچنه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هاوهه‌ڵوێستیه‌ک و هاوڕوانینێک هه‌یه له نێوان زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کاندا به‌رامبه‌ر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بۆته مایه‌ی هێنانه ئارای هه‌نگاوێکی ڕاسته‌قینه بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی به شێوه‌یه‌ک ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌کان کۆبکاته‌وه.
گه‌لێک هه‌ڵمه‌ت و که‌مپه‌ین بۆ ئه‌م دۆسێیه و لێک نزیک کردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان کرا، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هیچیان سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت بپرسین ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات بۆ گوێ به‌و هه‌موو ده‌نگه ناڕه‌زاییانه ناده‌ن؟
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ( له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا ) به‌ڵێن ساڵح میوانداری هه‌ر یه‌ک له‌م به‌ڕێزانه ده‌کات:
حه‌سه‌ن حاته‌می، ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
جه‌لیل ئازادی‌خا، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان.
ده‌شێت له هه‌ندێک ڕوانگه‌وه وه‌ک ئایدیۆلۆژی و هاوسه‌نگی هێز، له‌ت بوون و دابه‌ش بوونی لایه‌نێک ڕه‌وایی پێبدرێت ، به‌ڵام کاتێک ئه‌و دابه‌شبوونانه دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی مل دان بێت بۆ سایکۆلۆژیه‌تی تاکه که‌سه‌کان ئه‌وا یانی قوڵ بوونه‌وه‌ی زیاتری ئاڵۆزیه‌کان و کردنی ته‌واوی دۆسێ گشتیه‌کان به شتی که‌سێتی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: