Accessibility links

دکتۆر سه‌روه‌ر: ئۆپۆزسێۆن یاری به‌ کارتی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات

  • Shwan Said

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌ سعود بارزانی وتارێکی پێشکه‌ش کرد تیادا درێژ کردنه‌وه‌ی ولایه‌تی خۆی بۆ دوو ساڵی تر په‌سه‌ند کرد هاوکاتی درێژ کردنه‌وه‌ی خولی سێهه‌می په‌رله‌مان بۆ سێ مانگی تر.
ئه‌م وتاره‌ بوو به‌ مایه‌ی ناڕه‌زای زۆری لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسێۆن و له‌ به‌یانامه‌یه‌کدا هه‌نگاوه‌کانی بارزانیان به‌ نا شه‌رعی ناو دێر کرد، له‌لایه‌کی تر هه‌ندێ له‌ چاودێران ده‌ڵێن وتاری به‌ڕێز بارزانی جگه‌ له‌ وشه‌ی سۆزدار و هه‌وڵی جوڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵك هیچی وه‌های تیادا به‌دی ناکرێت.
ئه‌مانه‌ هه‌مووی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن و هۆشداری قه‌یرانیش له‌ بارودۆخه‌که‌ دراوه‌.
په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی کوردستان له‌ پشکی که‌سکی لیستی کوردستانی واتا زۆرینه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات پێك ده‌هێنن. دکتۆر سه‌روه‌ر عبدالرحمان داکۆکی له‌ هه‌ڵوێسی ده‌سه‌ڵات ده‌کات.
XS
SM
MD
LG