Accessibility links

مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌گاته‌ عێراق

  • VOA News

مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ عێراق له‌ دووه‌م سه‌ردانی فه‌رمی خۆیدا بۆ ئه‌و وڵاته‌ به‌ مه‌به‌سـتی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوانیان.
خوزه‌یر ئه‌لخوزاعی جێـگری سه‌رۆکی عێراق له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا پـێشـوازی فه‌رمی لێکرد.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌ میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ دوو ڕۆژیـیه‌ی، له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی عێراق کۆبـبێته‌وه‌ و پاشـان سه‌ردانی شوێنه‌ پـیرۆزه‌کانی شیعه‌ له‌ عێراقدا بکات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد یه‌که‌م سه‌ردانی خۆی وه‌ک سه‌رۆکی ئێران بۆ عێراق له‌ سـاڵی 2008 ئه‌نجامدا. ئه‌م سه‌رده‌مه‌ یه‌که‌م ڕابه‌ری ئێران بوو له‌ پاش ده‌یان سـاڵ سه‌ردانی عێراق بکات.
XS
SM
MD
LG