وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کوبا دانی‌نا به‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له که‌شـتیـیه‌کی کۆریای باکور له که‌ناڵی په‌نه‌ما ده‌سـتیان به‌سه‌رداگیرا هی خۆیه‌تی و بۆ چاکـکردنهوه ڕه‌وانه‌ی کۆریای باکوریان کردووه.
که‌شتیـیه‌که ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌نه‌ماوه له به‌شی کاریبی که‌ناڵه‌که ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا پاش ئه‌وه‌ی 240 تۆن چه‌کی کۆنی تیادا دۆزرایه‌وه که له ژێر 10 تۆن شه‌کری بۆر شـاردرابوونه‌وه، له‌وانه موشه‌کی دژه ئاسـمانی و 9 موشه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵوه‌شـاوه و دوو فڕۆکه‌ی میگی 21 و 15 مه‌کینه‌ی فڕۆکه‌ی میگ.
کاربه‌ده‌سـتانی په‌نه‌ما ده‌ڵێن کاپتنی که‌شـتیـیه‌که هه‌وڵی دابوو خۆی بکوژێت، به‌ڵام ده‌سـتگیرکرا له‌گه‌ڵ 35 کارمه‌ندی که‌شـتیـیه‌که که ئاماده نه‌بووبوون خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن.
ڕه‌نگه ئه‌م کاره‌ی نێوان کوبا و کۆریای باکور به پـێشێلکردنێـک دابنرێت بۆ ئه‌و سزایانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌سه‌ر کۆریای باکوری سه‌پاندووه.
کوبا ده‌ڵێت به پـێی ڕێـکهوتنـنامهکان بۆی هه‌یه چه‌کی خۆی چاکـبکاتهوه.