Accessibility links

یوسف محه‌مه‌د: وتاری بارزانی ته‌نها بۆ پاساو هێنانه‌وه‌ی درێژ کردنه‌وه‌ی ولایه‌تی خۆی بوو به‌ ناشه‌رعی

  • Shwan Said

گرژیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هێنده‌ تاویان سه‌ندووه‌ به‌ جۆرێك چاودێران مه‌ترسی چه‌قبه‌ستی سیاسی لێ ده‌که‌ن له‌ ده‌مێکدا سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی خۆی و خولی سێـیه‌می په‌رله‌مانی کوردستانی په‌سه‌ندکرد.
له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن به‌ڵێنی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی ناڕه‌زایی مه‌ده‌نیـیان داوه‌، و له‌ وتارێکدا ئۆپۆزسیۆن گوته‌کانی بارزانیان به‌ ڵێڵ و ته‌مومژاوی ناودێر کرد به‌وه‌ی به‌ ڕونی باس له‌ شێوازی سازانی نیشتمانی له‌ سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستور ناکات.
ڕێکخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ سیاسیـیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یوسف محه‌مه‌د ده‌ڵێت بارزانی خۆی کردوه‌ به‌ تاکه‌ بڕیار ده‌ر له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کانی هه‌رێم.
XS
SM
MD
LG