Accessibility links

21 منداڵ له‌ هیندسـتان به‌ ژه‌مێـکی خۆراک قوتابخانه‌که‌یان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی هیندسـتان ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی که‌م 20 منداڵ گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌ له‌ پاش ژه‌مێـکی خواردن که‌ له‌ قوتابخانه‌که‌یان بۆیان ئاماده‌کرابوو.
ده‌سه‌ڵاتداران له‌ هه‌رێمی بیهار ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی که‌م 27 منداڵی دیکه‌ش گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشـخانه‌ که‌ ئه‌وانیش له‌و ژه‌مه‌ خواردنه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ سه‌ره‌تایی‌یه‌ی شـاری مه‌سره‌خیان خواردبوو. 10 له‌و منداڵانه‌ش له‌ بارێـکی ته‌ندروسـتی خراپدان. منداڵه‌کان ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 8 بۆ 11 سـاڵه‌.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گوتی لێـکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تایـیه‌کان ئاماژه‌ ده‌که‌ن خواردنه‌که‌ که‌ له‌ نیسک و برنج پـێـکهاتبوو، فسفۆری تیادابووه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ چه‌ندین ویلایه‌تی هیندسـتان به‌رنامه‌ی خۆراکی خۆڕایی‌یان له‌ خوێندنگاکانیان ده‌سـتپـێـکردووه‌ بۆ پاراستنی منداڵانی هه‌ژار له‌ به‌دخۆراکی.
ڕێـکخراوی یونیسێف ده‌ڵێت له‌ هه‌موو سێ منداڵی به‌دخۆراک له‌ جیهاندا، یه‌کێـکیان له‌ هیندسـتانه‌.
XS
SM
MD
LG