Accessibility links

مه‌لا یاسین: له‌ میسردا زه‌مبه‌له‌کی سـووپا به‌ره‌و دواوه‌ ناڕوات‌

  • Shwan Said

له‌ ده‌مێکدا میسر به‌ گۆڕانکاری خێراو چڕو پڕدا ده‌ڕوات و ڕۆژانه‌ خؤپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ گۆڕه‌پانه‌ گه‌وره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ڕوو ده‌دات و توندو تیژیش به‌ر پابووه‌، ئه‌نجوومه‌نێکی نوێی وه‌زیران ده‌ستیان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی کارو باری وڵات کردوه‌ که‌ زۆربه‌یان له‌ که‌سانی تێکنۆکرات پێكهاتون، و حکومه‌تی نوێ هیچ ئه‌ندامێکی ئیخوان موسلیمینی تیادا نیـیه‌.
ئیخوان موسلیمین که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پاش ڕووخاندنی حوکمڕانی حوسنی موباره‌ک سه‌رکه‌وتنیان به‌ ده‌ستهێنابوو و پاشان له‌شکر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لای بردن، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مورسی بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و به‌ڵێنیشیان داوه‌ شه‌رعیه‌ت وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن له‌ وڵاته‌که‌دا جێگیر بکه‌نه‌وه‌.
سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیشراقات کوردیه‌ له‌ قاهیره‌ مه‌لا یاسین ڕه‌ووف ده‌ڵێت واقیعی حاڵی میسر ئه‌وه‌یه‌ که‌ سووپا باڵا ده‌ستن، ئه‌وانیش دوا بڕیار له‌سه‌ر کێشه‌ چاره‌نووسازه‌کان ده‌ده‌ن. به‌ڵام ناو براو پێی وایه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش بۆ نۆ مانگ حوکمڕانی سیفیل بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌.
XS
SM
MD
LG