کاربه‌ده‌ستێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت مانگانه زیاتر له 5 هه‌زار که‌س له ناو سوریادا ده‌کوژرێن به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆیـیه‌ی وا بۆ زیاتر له دوو سـاڵه درێژه‌ی کێشـاوه.
ئیڤان سیمۆنۆڤیچ یارده‌ده‌ری سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌که مافه‌کانی مرۆڤیان پـێشـێلکردووه و ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌ش هه‌ن که‌وا منداڵانیش ده‌سـتگیرده‌که‌ن و ئه‌شـکه‌نجه‌یان.
پاشان ده‌ڵێت به‌شێـک له خه‌ڵـکی سیڤیل هه‌وڵ ده‌ده‌ن له شوێنی شه‌ڕه‌کان ده‌ربچن، به‌ڵام خاڵه‌کانی پشـکنینی حکومه‌ت ڕێـگه‌یان پێ ناده‌ن و ده‌یانگێڕنه‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له ئاواره و په‌نابه‌ره‌کان کرد و گوتی له‌وه‌تای کۆمه‌ڵ کوژیـیه‌که‌ی ڕوانداوه ئه‌مه یه‌که‌م جاره ژماره‌یه‌کی وه‌ها زۆری په‌نابه‌ر تۆماربکرێت که له ئێسـتادا گه‌یشـتووه‌ته نزیکه‌ی 1.8 ملیۆن که‌س له وڵاتانی ده‌روبه‌ری سوریا ناونووسکراون.