حازم ئه‌لبـبلاوی سه‌رۆک وه‌زیری کاتی میسر و ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ نێو حکومه‌ته‌که‌ی ده‌سـتنیشانکراون، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌رده‌م عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆکی کاتی وڵاته‌که سوێندی یاسایی‌یان خوارد.
حکومه‌ته‌که له 35 پـۆستی وه‌زاری پـێـکهاتووه و حه‌وت له وه‌زیره‌کان له حکومه‌ته‌که‌ی پـێشووی سه‌رۆک وه‌زیر هیشام قه‌ندیلدا بوون.
جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی وه‌ک جێـگری یه‌که‌می سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیری به‌رگری سوێندی یاسایی خوارد. هه‌روه‌ها دکتۆر زیاد به‌هادین خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی لیبراڵ وه‌ک جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیری هاریکاری نێوده‌وڵه‌تی سوێندی خوارد. دکتۆر حسام عیسا له پارتی ده‌سـتوری محه‌مه‌د به‌رادعی بۆ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیری خوێندنی باڵا دانراوه.
جه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د ئیبراهیم وه‌زیری ناوخۆ ئه‌ویش هه‌ر له پـۆسـته‌که‌ی ماوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د نه‌بیل فه‌همی باڵیۆزی میسر له ئه‌مه‌ریکا پـۆسـتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی گرته‌ده‌ست.