Accessibility links

دکتۆر له‌تیف موسته‌فا: له‌ عێراقدا پێکه‌وه‌ ژیانی پێکهاته‌کان نییه‌ چونکه‌ هه‌موو شتێکیان جیایه‌

  • Balen Salih

 دکتۆر له‌تیف موسته‌فا

دکتۆر له‌تیف موسته‌فا

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ ڕاگه‌یاندنێکدا ئاماده‌یی تورکیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ یارمه‌تیدانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌ توندوتیژه‌کانی وڵاته‌که‌ که‌ له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیان کردووه‌.

دکتۆر له‌تیف موسته‌فا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت پێی وانییه‌ تورکیا بتوانێت ڕۆڵێکی پۆزه‌تیفانه‌ بگێڕێت له‌ ڕه‌وشی ئاسایشی عێراقدا، به‌ڵکو وه‌ک ده‌ڵێت ده‌توانێت ڕۆڵیكی نێگه‌تیفانه‌ بگێڕێت له‌ ڕێی هاندانی لایه‌نه‌کان و هه‌روه‌هاش دروستکردنی پشێوی زیاتره‌وه‌.

دکتۆر موسته‌فا ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دایه‌ ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئانکه‌ره ‌زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ بێت که‌ تورکیا خۆی به‌ سه‌رکرده‌ی جیهانی ئیسلامی و به‌ پێشه‌نگیش ده‌زانێت له‌ جیهانی عه‌ره‌بیدا، ئه‌مه‌ بێ له‌وه‌ی تورکیا وه‌ها هه‌ست ده‌کات ده‌مڕاستی سوننه‌کانی عێراقه‌.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر له‌تیف موسته‌فادا کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG