Accessibility links

مێزگردێك سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر سوریا

  • Shayan Pasha

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیا له‌ دوو ساڵه‌ و شه‌ڕی ناوخۆی سوریا به‌رده‌وامه‌ و به‌ گۆیره‌ی مه‌زه‌نده‌کان به‌لایه‌ن که‌م 100 هه‌زار که‌سی تێدا کوژراوه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا دوو دڵ بووه‌ له‌ گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێکی ڕون و ئاشکرا بۆ یا‌رمه‌تیدان له‌ کۆتاییهێنان به‌و قه‌یرانه‌.
هه‌رچه‌ندێکه‌ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌م دواییه‌دا ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه‌ چه‌کی سووك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ دژه‌به‌رانی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د دا‌بینبکات، به‌ڵام ئایا ئه‌م بڕیاره‌ی واشنتۆن له‌ جێی خۆیه‌تی یا نا و ئایا ده‌توانێت ته‌رازۆی شه‌ڕه‌که‌ به‌لایه‌کدا بشکێنێته‌وه‌؟
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا مێزگردێکی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ سازکرد له‌گه‌ڵ د. مه‌حمود عه‌باس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کو‌ردستانی سوریا بنکه‌ له‌ ولایه‌تی تکساس و بزاڤکار عومه‌ر پاچاڵ بنکه‌ له‌ واشنتۆنی پایته‌خت.

XS
SM
MD
LG