پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی فلۆریدا بڕیاری دا پـیاوێـکی سپـی که کوڕێـکی گه‌نجی ڕه‌ش پـێستی کوشـتووه، بێ تاوانه، به ده‌یان هه‌زار که‌س له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا و به تایبه‌تی له شـاری نیویۆرک ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که.
دادگاکه بڕیاره‌که‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیاری ده‌سته‌یه‌کی سوێندخوران دا که بریتی بوو له شه‌ش ژن که پـێنجیان سپی پـێستن.
ئه‌م ڕووداوی کوشتنه ده‌گرێته‌وه بۆ نزیکه‌ی 15 مانگ له‌مه‌وبه‌ر، کاتێـک له شه‌وی 26 ی مانگی دووی سـاڵی 2012 له گه‌ڕه‌کێـکی شـاری سانفۆردی ویلایه‌تی فلۆردیدا، جۆرج زیبرمانی ته‌مه‌ن 28 سـاڵ له‌و ده‌مه‌دا، وه‌ک خۆبه‌خش پاسه‌وانی له گه‌ڕه‌که‌که ده‌کرد، کوڕێـکی پـێست ڕه‌ش به‌دی کرد به ناوی ترایڤۆن مارتن، ئیدی گومانی لێـده‌کات و وه‌ک ده‌گوترێت به‌ره‌و ڕووی یه‌ک بوونه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام جۆرج زیبرمان ئه‌و کوڕه 17 سـاڵ ته‌مه‌نه به ده‌مانچه ده‌کوژێت.
جۆرج زیبرمان ڕتی ده‌کاته‌وه به مه‌به‌ست ترایڤۆنی کوشتبێت، ده‌ڵێت له که‌مینه‌کانی وڵاته‌که‌یه، به‌وه‌ی دایکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵـکی وڵاتی پـیرۆیه.
بڕیاری دادگاکه مشتومڕێـکی زۆری له نێو ئه‌مه‌ریکادا لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما لای خۆیه‌وه داوای ئارامی له ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان کرد و خه‌ڵـکی به هێمنانه کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت. گوتی ئێمه وڵاتی یاساین و ده‌سته‌ی سوێندخۆران قسه‌ی خۆی کرد.
سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵـکی، موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه.