جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عیراقدا نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به خراپبوونی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق.
به‌ڕێز بایدن داوای کردووه و به پێویستیشی زانیوه تا لایه‌نه عێراقیه‌کان لێک نزیک بکه‌ونه‌وه و چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ هه‌روادێ و زیاد بوونی توندوتیژیه‌کان بدۆزنه‌وه و هه‌روه‌هاش ڕێگه‌بگرن له‌وه‌ی وڵاته‌که بخزێته ناو ئاژاوه و گێره‌شێوێنیه‌وه.
دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ناتوانرێت نکوڵی بکرێت له‌وه‌ی هه‌میشه باری ئاسایشی عێراق په‌یوه‌ندی هه‌یه به ڕه‌وشه سیاسیه‌که‌یه‌وه و به‌رده‌وامیش ڕیکخراوه تێرۆریستیه‌کان سودیان له‌و بۆشاییانه بینیوه که له به‌ره‌نجامی ناکۆکیه سیاسیه‌کان دێنه ئاراوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح به‌ڕێز عه‌بدولقادر ده‌ڵێت له عێراق گه‌وره‌ترین بودجه بۆ ده‌زگا ئاسایشیه‌کان دابینکراوه هه‌ر بۆیه ناتوانن دان به ڕاستیه‌کانی خراپ بوون و زیادبوونی توندوتیژیه‌کانی ناو وڵاته‌که‌دا بنێن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: