کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئیسرائیل له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هێرشیان کردۆته سه‌ر به‌نده‌ری لازقیه و موشه‌که ڕوسیاییه‌کانی دژه که‌شتیان کردۆته ئامانجی ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌یان.
ئه‌مه‌ش چواره‌مین هێرشی ئاسمانی ئیسرائیله بۆ سه‌ر سوریا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی به که‌ناڵی سی ئێن ئێن و به ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزیان گوتووه ڕۆژی 5 ی ئه‌م مانگه ئیسرائیل ئه‌و هێرشه‌ی کردۆته سه‌ر شوێنی عه‌مارکردنی ئه‌و موشه‌کانه‌ی مۆسکۆ به دیمه‌شقی فرۆشتون که ته‌لئه‌ڤیڤ به مه‌ترسی ناودیری کردوون بۆ سه‌ر که‌شتیه‌کانی ئیسرائیل.
میدیای خۆجێی باسیان له ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره کردووه له لازقیه له هه‌مان ڕۆژدا، به‌ڵام هه‌ر به نادیاری مابووه‌وه که کێ به‌رۆس بووه له ته‌قینه‌وه‌کان.
ئیسرائیلیش له‌لای خۆیه‌وه نه هه‌واڵه‌کی پشتڕاست کردۆته‌وه و نه نکوڵیشی لێکردووه.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل وابه‌سته‌یی وڵاته‌که‌ی دووباره کردۆته‌وه که خۆی دوور ده‌گرێت له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا. به‌ڵام جه‌ختی له هه‌ڵوێستی ئیسرائیل کردۆته‌وه بۆ ئه‌و هێڵه سورانه‌ی دایناوه دژی هه‌ر هه‌وڵێکی سه‌رکرده سوریاییه‌کان بۆ دانی چه‌کی پێشکه‌وتوو به حزبوڵای لوبنان.