پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به‌لانی که‌م 28 که‌س کوژراون له‌و هێرشانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کراونه‌ته سه‌ر ناوچه شیعه‌نشینه‌کانی وڵاته‌که.
خوێناوی ترین هێرش له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ڕوویانداوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی شاری به‌سره که 8 که‌سی تیادا کوژراوه و به‌لانی که‌میش 15 که‌سی تریش بریندارن.
هێرشی تریش له شاره‌کانی کوت و ناسریه و شاری که‌ربه‌لای پیرۆز ڕوویانداوه.
سه‌رجه‌م هێرشه‌کانیش به ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ر له به‌ربانگ کراون.
هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن توڕه‌یی و ناڕه‌زایی یاخیبوانی سوننه له حکومه‌تی نێوه‌ندی که شیعه‌کان تیایدا باڵا ده‌ستن هۆکارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژیه‌کان.
دره‌نگانێکی دوێنێ شه‌ممه‌ش ژماره‌یه‌ک بۆمب له ده‌ره‌وه‌ی دوو مزگه‌وتی سوننه‌کان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه و به‌لانی که‌م 21 که‌س کوژراون.
له‌وه‌تای مانگی 4 ی ڕابردووه‌وه زیاتر له 2600 که‌س له عێراق به‌هۆی هه‌روادێ و زیادبوونی توندوتیژیه‌کانه‌وه کوژراون.