Accessibility links

ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان: مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ کوردستان ئێران، سه‌‌رکۆماری نوێ حه‌سه‌ن روحانی

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

کاتێک له‌ مانگی هه‌شت سه‌رکۆماری نوێ ئێران حه‌سه‌ن روحانی ده‌سه‌ڵات ده‌گریته‌ ده‌ست ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یک ئاسته‌نگ ده‌ێته‌وه‌ که‌ ده‌بێت هه‌ڵسوکه‌وتیان گه‌ڵدا بکات. دیاره‌ مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی باری خه‌راپی ئابوری ئێران، بێکاری و گرانیه‌کی زۆر که‌ به‌شێکی به‌ هۆی ئه‌و سزائابورییانه‌یه‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پێندراون له‌ ئاکام به‌رنامه‌ی مشتومڕله‌سه‌ری ناووکی ئێران که‌ ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکاده‌ڵێن به‌ نه‌هێنی خه‌ریکی سازکردنی چه‌کی ناوکییه‌ به‌ڵام ئێران حاشا له‌وه‌ ده‌کات.
له‌ لایه‌کی تر‌، ده‌نگده‌رانی ئێرانی به‌ تایبه‌تی ده‌نگده‌ره‌ کورده‌کان‌ سه‌ره‌ڕای بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ لایه‌ن پارته‌ سیاسییه‌ به‌ربه‌ندکراوه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کورد ده‌نگیان دا چاوه‌ڕوانییان له‌ به‌ڕێز روحانی هه‌یه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای داخراوی ئێران و دابێنکردنی ئازادی مه‌ده‌نی و هه‌ڵبه‌ته‌ بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد، پرسیار زۆرن و له‌ ناویان ئایا ئێران ده‌خوازێت مه‌سه‌له‌ی کورد چارسه‌ر بکات؟ باشه‌ هه‌نگاوی داهاتو بۆ پارته‌ کوردییه‌کان چیه‌؟ ئایا بزوتنه‌وه‌یه‌ک به‌ ناوی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی له‌ کوردسیانی ئێراندا له‌ ئارا داهه‌یه‌‌؟


میوانه‌کانی ئه‌م برنامه‌ ڕاستۆخۆیه بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 14ی مانگی 7 ی ساڵی 2013‌: دوو شاره‌زای کاروباری کوردو ئێران که‌ هه‌ردووکیان که‌سایه‌تی ناسراوی ئۆپۆزسیۆنی کوردن. عه‌بدوڵا حیجاب له‌ نۆروێژو ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری له‌ سوید بون.
مۆعته‌به‌ر شێروانی میوانداری به‌رنامه‌که‌ بوو.
XS
SM
MD
LG