Accessibility links

عه‌مید هه‌ڵۆ نه‌جات: بڕیاری داخستنی چایخانه‌کان کاره‌ تیرۆرستییه‌کانی شاری که‌رکوک ڕاناگرێت

  • هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

ڕۆژێک پاش هێرشه‌که‌ی شاری که‌رکوک بۆ سه‌ر چایخانه‌یه‌ک، کاربه‌ده‌ستانی شاره‌که‌ فه‌رمانی داخستنی ته‌واوی چایخانه‌کانی شاره‌که‌یان دا تا ماوه‌یه‌کی نادیار.
به‌رپرسی پۆلیسی شاره‌که‌ ژه‌نه‌ڕال جه‌مال تاهیر له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی پۆلیس ناتوانن ئاسایشی ته‌واوی چایخانه‌کانی سه‌رانسه‌ری شاره‌که‌ مسۆگه‌ر بکه‌ن.
عه‌مید هه‌ڵۆ نه‌جات به‌رپرسی ئاسایشی که‌رکوک له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ باری ئاسایشی شاره‌که‌ پاش ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و په‌لاماره‌ که‌شێکی ناسه‌قامگیری له‌ شاره‌که‌دا دروست کردووه‌ و هاووڵاتیان به‌ ترسه‌وه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌ڕێز نه‌جات ده‌شڵێت پێی وانییه‌ داخستنی چایخانه‌کان و قاوه‌خانه‌کانی شاره‌که‌ ببێته‌ هۆی ڕێگاگرتن له‌ ڕووداوی تری تیرۆرستی له‌و شاره‌دا.
XS
SM
MD
LG