Accessibility links

لایه‌نگرانی سه‌رۆکی له‌سه‌ر کارلادراوی میسر: به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خۆنیشاندانه‌کانمان

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

شه‌ممه‌، لایه‌نگرانی سه‌رۆکی له‌سه‌ر کارلادراوی میسر له‌ مه‌یدانی' رابعه‌ ئه‌لعه‌ده‌ویه‌' مانه‌وه‌ و ده‌ڵێن تاگه‌ڕانه‌وه‌ی محه‌مه‌د مورسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خۆنیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی.
بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلمین له‌و مه‌یدانه‌ کۆبونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌تای له‌سه‌ر کار لادرانی محه‌مه‌د مورسی له‌ لایه‌ن له‌شکری وڵات.
له‌ هه‌مانده‌م، ئه‌مه‌ریکا هێشتا له‌سه‌رکار ده‌رکرانی مورسی به‌ کۆدتا ناونه‌بردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوای له‌ له‌شکر کرد مورسی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ری ئازاد بکات.
XS
SM
MD
LG