په‌رله‌مانی تورکیا ڕێنماییه‌کی تایبه‌ت به هێزه‌کانی له‌شکر ده‌گۆڕێت که پێشتر له‌لایه‌ن ڕێبه‌رانی له‌شکر دانرابوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ستبخه‌نه کاروباری سیاسییه‌وه.
له ده‌نگدانێکی ڕۆژی هه‌ینیدا یاسادانه‌ران ئه‌و به‌نده ده‌ستوورییه‌یان گۆڕی که له‌شکر وه‌کو چاودێرێکی سیاسی بۆ پاراستنی کۆماری تورکیا داده‌نرێت. به پێی ڕێنماییه نوێیه‌که کاری له‌شکر " به‌رگری کردنه له وڵاته دژ به هه‌ڕه‌شه‌ی بیانی".
حکومه‌تی ئیسلامی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆدوغان له ساڵی 2003وه که ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست ڕۆڵی له‌شکری له تورکیا به ڕێگای گۆڕانکاری سیاسی که‌مکردووه‌ته‌وه.
له نێوان ساڵانی 1960 وه تا ساڵی 1997 له‌شکری تورکیا چوار حکومه‌تی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌شکر خۆی وه‌کو پاسه‌وانێکی سیسته‌می سیکیولاری تورکیا ده‌زانی.