Accessibility links

ئاگاداری بۆ به‌رنامه‌ی" ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان"

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

ئاگاداری بۆ به‌رنامه‌ی" ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان"
ئه‌م به‌رنامه‌یه ڕۆژانی یه‌کشه‌ممه‌،‌ کاتژمێر 10:30 سه‌ر له‌به‌یانی به‌ کاتی واشنتن و5:30 ئێواره‌ به‌ کاتی هه‌ولێر بڵاو ده‌بێته‌وه‌. هیوادارین گوێگرێکی چالاک بن و له‌ کاتی په‌خشی به‌رنامه‌که‌ به‌ ته‌له‌فونی 3062 619 202 1 په‌یوه‌ندیمان له‌ گه‌ڵ ساز بکه‌ن و پرسیار له‌ میوان(میوانه‌کانی) به‌رنامه‌که‌ بکه‌ن. هاوکات ده‌شتوانن به‌ڕێگای فه‌یس بووکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا VOA-Kurdish پرسیاره‌کانتان ڕه‌وانه‌ بکه‌ن یاخود ژماره‌کانتان بنێرن تا خۆمان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ بکه‌ین.
بابه‌تی ئه‌مجاره‌مان حکومه‌تی داهاتوی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی و به‌رنامه‌ی کاری حیزبه‌کوردییه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد له‌م وڵاته‌. نوسه‌رو که‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆن ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری له‌ سوید و شاره‌زای کاروباری ئێران عه‌بدوڵلا حیجاب له‌ نه‌رویژ له‌گه‌ڵماندا ده‌بن. مۆعته‌به‌ر شێروانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.
XS
SM
MD
LG