له‌پاش وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ ئیمرالی ، دوابه‌دوای وتووێژه‌کانی نێوان ئانکه‌ره و قه‌ندیل و هه‌ولێر، جه‌نگاوه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ستیان کرد به کشانه‌وه له ناو خاکی تورکیادا و ئه‌مه‌ش به قۆناغی یه‌که‌می پرۆسه‌ی ئاشتی دانرا له تورکیادا.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی په‌که‌که‌شدا وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردووه سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به کۆمیسیۆنی خه‌ڵکی ژیر و دانای گوتووه قۆناغی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان تورکیا و کورد به‌و شێوه‌یه پۆزه‌تیفانه نه‌بووه که چاوه‌ڕوان ده‌کرا.
"به‌و شێوه‌یه پۆزه‌تیف نه‌بووه" چ مانایه‌کی هه‌یه یان چ جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌کی بۆ ده‌کرێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا؟ ئایا به‌و مانایه‌یه قۆناغی یه‌که‌می پرۆسه‌ی ئاشتی کۆتایی نه‌هاتووه؟ یان ئاماژه‌یه به‌وه‌ی قۆناغی دووه‌م به‌م زووانه ده‌ست پێناکات؟
له مانگی شه‌شدا ژماره‌یه‌ک ڕووداو هه‌بوون له تورکیادا که هه‌ردوو لای کێشه‌که وه‌ک چاو‌دێر ئاماژه‌یان پێکردووه ده‌ستیان هه‌بووه تیایدا به‌ڵام ده‌شڵێن ئه‌و ڕووداوانه نابنه مایه‌ی گۆڕانکاری له سوربووندا بۆ به‌رده‌وامی دان به پرۆسه‌ی ئاشتی، هه‌رچه‌نده له‌وبڕوایه‌شدان کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ئاستی متمانه‌کردن و دڵنیابوون له ڕه‌وشی ئه‌م پرۆسه‌یه.
ئانکه‌ره ده‌ڵێت هێشتا زه‌مینه نه‌ڕه‌خساوه تا قۆناغی دووه‌می ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ستپێبکات، په‌که‌که‌ش ده‌ڵێت هه‌نگاوه چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی قۆناغی یه‌که‌م جێبه‌جێکراون به‌ڵام هێشتا ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆی نه‌ناوه.
له‌م ساته وه‌ختانه‌دا بوو ئاڵ و گۆڕێک له سه‌رکردایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان هاته ئاراوه.
سه‌رکردایه‌تی نوێی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاگاهی ده‌ده‌نه حکومه‌تی تورکیا له باره‌ی جێبه‌جێکردنی قۆناغی دووه‌می ئه‌م پرۆسه‌یه و ده‌شڵێن له‌م ڕووه‌وه هه‌فته‌ی ئاینده زۆر گرنگه و جه‌ختیش ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حکومه‌تی تورکیا هه‌نگاوی یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌نێت ئه‌او پرۆسه‌که به بن به‌ست ده‌گات و ته‌واوی به‌رپرسیارێتیه‌کانیش له ئه‌ستۆی حکومه‌تی تورکیا ده‌نێن.
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م ڕه‌وشه و لێکدانه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا به‌ڵێن ساڵح ، له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا میوانداری هه‌ریه‌ک له‌م به‌ڕێزانه ده‌کات:
موسته‌فا مه‌عروفی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
ئه‌نوه‌ر بازگر، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ئایدیا دیپلۆماتیک
له‌و پرسیارانه‌ی له‌م به‌رنامه‌یه‌دا کراون؛
ئایا قۆناغی یه‌که‌می پرۆسه‌ی ئاشتی کۆتایی پێهاتووه تا قۆناغی دووه‌م ده‌ستپێبکات؟
ئایا گۆڕانکاریه‌کانی ناو پارتی کرێکارانی کوردستان په‌یوه‌ندی هه‌یه به پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیاره‌کانی تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندایه: