ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فوراتی نزیـک له سه‌رهه‌ڵـداوانی کوردی تورکیا دوێنێ ڕایگه‌یاند، کۆما چڤاکێن کوردسـتانێ (که‌جه‌که) له نوهه‌مین کۆنگره‌ی خۆیدا سه‌رکرادیه‌تیـیه‌کی نوێی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه.
ئاژانسه‌که گوتی له میانه‌ی کۆنگره‌که‌دا که له 30 ی مانگی شه‌شه‌وه هه‌تا 5 ی مانگی حه‌وت به‌سترا به به‌شـداری 162 ئه‌ندام که 40% یان له ژنان بوون، هه‌ر یه‌ک له جه‌میل بایک و به‌سێ هۆزات به هاوسه‌رۆکانی خۆیان هه‌ڵبژارد و شوێنی موراد قه‌ره‌یلان ده‌گرنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه جه‌میل بایک ته‌مه‌نی 62 سـاڵه و له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه و له سـاڵی 1978 وه له پـۆستی جێـگری سـکرتێری پارته‌که‌یدا بوو هه‌تا سـاڵی 1995 و پاشـان بووه به‌رپـرسی باڵی له‌شـکری.
به‌سێ هۆزات، یه‌کێـکه له سه‌رکرده ژنه ناوداره‌کانی ناو که‌جه‌که‌یه و به‌رپـرسی هێزی ژنان بووه.
هه‌روه‌ها ڕه‌مزی کارتاڵ و هاجه‌ر زاگرۆس وه‌ک هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل هه‌ڵبژێردران.
ڕۆبین ڕه‌شوان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕه‌مزی کارتاڵ کردووه.