Accessibility links

هانا ئەحمەد رەزا: یاساکانی پاراستنی ژینگە و گیان لەبەران لە هەرێمی کوردستان زۆر سیستن

  • Jani Diylan

وەزارەتی دەرەوی وڵاتە یەکگرتوەکان ساڵانە لە رێگای International Visitor Leadership خاوەنی جۆرەها پرۆگرامە بۆ هێنانی کەسانی لێهاتوو و رێبەران بۆ ئەم وڵاتە کە لە رێگای باڵیۆزخانەکانی ئەمریکاوە هەلدەبژێردێن بۆ ئاشنا کردنیان بە فەرهەنگی ئەم وڵاتە و چونیەتی سیستمی بەرێوە چوونی کاروبارەکان لە ئەمریکا.
خانم هانا ئەحمەد رەزا کە یەکێک لەوکەسایەتیە بە توانا بانگهێشتکراوانەیە لە هەڤپەێڤینێکدا لە دەمی سەردانی ستۆدیوەکانی دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە سەردانەکەێ دەڵێت"ئەم بەرنامەێ کە من تێدا بەشداریم کردووە لە لایەن باڵێۆزخانەێ ئەمریکاوە لە عێراق رێکخراوە وە ئەوە ماوەێ ٥ ساڵە لە رێگاێ رێکخراوەێ سرۆشتی عێراق لە بواری ژینگە و پاراستنی ئاژەڵەکان کار دەکەم. هانا خانم هەر وەها دەڵێت من بەشێکم لە بەرنامەێ IVLP کە کورتکراوەێ International Visitor Leadership کە بەرنامەیەکی گۆڕینەوەێ زانیاریە و من تەنها کەس نییم کە لەم بەرنامەدا بەشداریم کردووە بەڵکۆ نزیکەێ ٢٠وڵاتی تر هەڵبژێردراوون کە لەم بەرنامەدا بەشداری بکەن و دیارە هەمویان شارەزان لە بوارە جیاجیاکانی ژینگە و پاراستنی ژینگە. خانم هانا ئەحمەد رەزا دەشڵێت مەبەستی سەرەکی ئاشنا بوونە بە کەڵتوروئەو کارانەێ سەبارەت بە پاراستنی ژینگە لە ئەمریکا دەکرێت و هەر وەها گۆڕینەوەی زانیاری لە نێوان ئەو بەشدار بوانەێ کە لە وڵاتە جیاکانەوە بەشداریان کردووە".

Wildlife in Kurdistan

Wildlife in Kurdistan


Hana Ahmad Raza

Hana Ahmad Raza


Hana Ahmad Raza

Hana Ahmad Raza

XS
SM
MD
LG