دامه‌زراوی ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی تورکیا ده‌ڵێت خوێندکارێکی زانکۆ له ئاکامی برینداری حه‌وت هه‌فته له‌مه‌و به‌رله نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا له پاش ئه‌وه‌ی له‌میانی خۆپیشاندانه‌کانی دژ به ڕێوشوێنه‌کانی حکومه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه دوچاری لێدانی سه‌خت ببووه. به‌م جۆره ژماره‌ی کوژراوانی نائارامی و پشێوی تورکیا گه‌یشته چوار خۆپیشانده‌ر.
سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌کان له دژی پـرۆسه‌یه‌کی بیناسازی هه‌ڵگیرسابو که حکومه‌ت به نیاز بوو له گۆڕه‌پانی ته‌قسیمی ئیستانبول سازی بدات. به‌ڵام پاشان ڕوویه‌کی سیاسی له خۆ گرت له دژی هه‌ندێ له ڕێوشوێنه‌کانی حکومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران و پارته مه‌یل ئیسلامیـیه‌که‌ی( پارتی داد و گه‌شه‌پێدان).
چاودێران ده‌ڵێن ڕوداوه‌کانی تورکیا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵکانی سه‌کیولاری تورکیایه و له هه‌مان کاتیش‌دا بریتیه له تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌ردۆگان له ڕووی ڕاگرتنی ته‌رازووی هێز له نێوان ئیسلامیـیه‌کان و سه‌کیولاره‌کانی تورکیا.
پرۆفیسۆر و ئه‌ندامی کارایی ئه‌کادیمیای کوردی دکتۆر جه‌بار قادر، ده‌ڵێت پێگه‌ی سیاسی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان وه‌ك جاران نامێنێت.