به سه‌دان که‌س ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌شـداریان له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی چه‌کدارێـکی شیعه کرد که له شه‌ڕی ناو سوریادا کوژرابوو.
سه‌عه‌د ئهلشوێلی گوته‌بێژی لیوای حزبوڵڵای عێراق، ئه‌وه‌ی به‌رپـرسه له ڕه‌وانه‌کردنی چه‌کدارانی شیعه‌ی عێراق بۆ شه‌ڕی سوریا، گوتی حه‌مید عه‌بد حه‌سه‌ن ئهلمساری ته‌مه‌ن 55 سـاڵ به‌ر له سێ ڕۆژ له سوریا کوژراوه.
ئهلشوێلی ئاماژه نه‌کرد له کوێ و چۆن، ته‌نها گوتی به‌رگی له مه‌زاری سه‌یده زه‌ینه‌ب ده‌کرد له نزیک دیمه‌شقی پایته‌خت.
کفنی کوژراوه‌که به ئاڵای زه‌ردی حزبوڵڵای عێراقه‌وه داپـۆشرابوو و به‌شـداربووان وێنه‌که‌یان له پێشـهوهی که‌ژاوه‌که به‌رزکردبووه‌وه و ده‌یانگوت " زه‌ینه‌ب به قوربانت بین".
جێی ئاماژه‌یه له مانگی چواره‌وه ئه‌م کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، چه‌کداری خۆی بۆ شه‌ڕی سوریا ناردووه تاوه‌کو به‌رگری له مه‌زاری سه‌یده زه‌ینه‌ب بکه‌ن که به یه‌کێـک له شوێنه پـیرۆزه‌کانی شیعه داده‌نرێت.