نوێنه‌ری ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی شاره‌زایانی ڕووسی گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا گازی سارینیان دروسـتکردووه و له مانگی سێ‌دا له شه‌ڕی حه‌له‌ب به‌کاریان هێناوه.
ڤیتالی چورکن ئه‌مڕۆ چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی تاوانبارکرد به‌و هێرشه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت له 19 ی مانگی سێ‌دا کرایه سه‌ر ناوچه‌ی خان ئه‌لعه‌سه‌لی حه‌له‌ب و بووه مایه‌ی کوژرانی 26 که‌س که 16 یان له هێزه‌کانی له‌شـکر بوون و 86 که‌سی دیکه تیایدا برینداربوون. ئۆپـۆزسیۆنی سوریاش ده‌ڵێت حکومه‌ت هێرشه‌که‌ی کردووه.
چورکن ئه‌مه‌ی به په‌یامنێران گوت پاش ئه‌وه‌ی ڕاپـۆرتێـکی 80 لاپه‌ڕیی له‌م باره‌یه‌وه دایه ده‌ست بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. گوتیشی ئه‌وان له‌سه‌ر داوای سوریا ئه‌م لێـکۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجام‌داوه.
چورکن له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی ئه‌و گازی سارین و موشه‌که‌ی پـێی هه‌ڵدراوه ده‌سـتکراوی خۆماڵی بوون. ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه، گازه‌که چه‌ند مادده‌یه‌کی کیمیاوی تیادا نه‌بووه که پـێویسته بۆ هێشتنه‌وه‌ی له جبه‌خانه‌کاندا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به‌بێ ئه‌وه‌ی تێـکبچێت. پاشان ئاماژه بۆ ئه‌وه دا شاره‌زایانی ڕووسی ڕاسته‌وخۆ خۆیان ئه‌و نمونانه‌یان له شوێنی هێرشه‌که کۆکردووه‌ته‌وه.
گوتیشی به پـێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی حکومه‌تی ڕووسیا که‌وتوون ئه‌و چه‌که کیمیاویـیانه له مانگی دووی سـاڵی 2013 له لایه‌ن لیوای به‌شـائر ئه‌لنه‌سری سه‌ر به له‌شـکری ئازادی سوریاوه دروسـتکراون.