Accessibility links

دکتۆر مەحموود عوسمان: سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ به‌غدا شتێکی پۆزه‌تیڤه‌

  • Haider Kareem

ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نوری مالیکی بۆته‌ بابه‌تێکی سه‌ره‌کی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و شاره‌زایان و سیاسه‌تکاران بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ری ده‌ربڕیوه.
دکتۆر مەحموود عوسمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا شتێکی پـۆزه‌تیڤه‌ و هه‌نگاوێکه‌ بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان. گوتیشی ئه‌م جاره‌ کاک مه‌سعود قسه‌کانی جیاوازبوون و گوتی من که‌ هاتووم بۆ ئێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ئکیدی بکه‌ین که‌ ئێمه‌ یه‌کین و هاوکاری یه‌کین و به‌یه‌که‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌ که‌ دژ به‌ عێراقن.
XS
SM
MD
LG