ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی سێشه‌ممه له ناوچه‌ی بئر ئه‌لعه‌بدی باشوری به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان ته‌قیـیه‌وه و بووه مایه‌ی برینداربوونی 53 که‌س.
ئۆتۆمبیله‌که که له شوێنێـکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل دانرابوو له ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوانی چڕدا، زیانێـکی ماڵی زۆریشی لێـکه‌وته‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان و خه‌ڵـکی هه‌ر یه‌که‌یان ئۆباڵی هێرشه‌که ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی لایه‌نێـک، لایه‌کیان ده‌ڵێن کاری جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه یان کۆمه‌ڵی شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سیری مه‌لای سووننه‌ی دژ به به‌شـار ئه‌سه‌د و حزبوڵڵایه و به‌شێـکیان ده‌ڵێن له‌شکری ئازادی سوریای له پشـته‌وه‌یه و هه‌ندێـکیان ده‌ڵێن ئه‌مه کاری ئیسرائیله.
پاش ڕووداوه‌که هێزه‌کانی حزبوڵڵا گه‌مارۆی ناوچه‌که‌یان دا و مه‌روان شربل وه‌زیری ناوخۆ گه‌یشته شوێنی ته‌قینه‌وه‌که، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایـیه‌کی توندی خه‌ڵـکی بوویه‌وه و به په‌له ناوچه‌که‌ی جێـهێشت.