غه‌سان هیتۆ که‌سایه‌تی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا که ڕاسپـێردرابوو بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که‌ی له لایه‌ن ئۆپـۆزسیۆنه‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه بڕیاری دا له‌و ئه‌رکه بکشێته‌وه.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر فیسبوکی حکومه‌ته کاتیـیه‌که‌ی، غه‌سان هیتۆ نووسیویه‌تی داوای لێبوردن ده‌کات له به‌رامبه‌ر وازهێنانی له ئه‌رکی پـێـکهێنانی حکومه‌تی کاتی، به‌ڵام جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی له کارکردن له پـێناو به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕشی وڵاته‌که‌ی و به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له توانادابێت.
پاشـان هیتۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناویه‌تی له پـێناو یه‌کڕیزی پـێـکهاته‌کانی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریایه.