Accessibility links

پارکی گه‌زی ئسته‌نبوڵ جارێـکی دیکه‌ داخرایه‌وه‌

  • VOA News

پاش چه‌ند کاژمێرێـک له‌ کردنه‌وه‌ی پارکی گه‌زی شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا به‌ڕووی خه‌ڵـکیـیه‌وه‌، جارێـکی دیکه‌ داخرایه‌وه‌، به‌هۆی نیازی نه‌یرانی حکومه‌ت له‌ گردبوونه‌وه‌ جارێـکی دیکه‌ له‌ پارکه‌که‌دا.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ پاش 3 کاژمێر له‌ کرانه‌وه‌ی پارکه‌که‌، هێزه‌کانی پـۆلیس ڕێگه‌یان نه‌دا چیتر خه‌ڵـکی بچنه‌ ناو پارکه‌که‌ و داوایان له‌وانه‌ی ناو پارکه‌که‌ش کرد چۆڵی بکه‌ن.
پـێشـتر فه‌رمانڕه‌وای ئسته‌نبوڵ حسێن عه‌ونی موتلوو له‌ ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی پارکه‌که‌دا وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا ئاگاهی دا که‌ جارێـکی دیکه‌ ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌و شوێنه‌ بـبێته‌وه‌ خاڵی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی و مانگرتن.
به‌ر له‌ داخستنه‌وه‌ی پارکه‌که‌ ساڵح تۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئسته‌نبوڵ ڕاپـۆرتی له‌ باره‌ی کردنه‌وه‌ی پارکه‌که‌ نارد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک وێنه‌.

XS
SM
MD
LG