Accessibility links

په‌رله‌مانی عێراق جارێـکی دیکه‌ پرۆژه‌ یاسای ڕاستکردنه‌وه‌ی سنووری پارێزگاکان له‌ خشته‌ی کاره‌کانی لاده‌دات

  • Goran Tawfeeq

جارێـکی تر سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ردوو پـرۆژه‌ یاسای ڕاستکردنه‌وه‌ی سنووری ئیداری پارێزگاکانی و یاسای به‌ تاوان ناساندنی حزبی به‌عسی له‌ خشته‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌ماندا دیارینه‌کرد.
ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانی کوردسـتانی و ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساوه‌ به‌ هۆکاری سه‌ره‌کی ڕێگریکردن له‌ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دوو یاسایه‌ تۆمه‌تبارکرا.
ڕاستکردنه‌وه‌ی سنووری ئیداری پارێزگاکان که‌ پـرۆژه‌یه‌که‌ و له‌ لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه‌ پـێشـکه‌شکراوه‌، چه‌ند مانگێـکه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایـیه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ کراوه‌ و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش یاساکه‌ به‌رزکراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵام وه‌ک نوێنه‌رانی کورد ئاماژه‌ی پـێده‌که‌ن هه‌ر جاره‌و به‌ بیانووی دواخسـتنی گفتوگۆ له‌سه‌ر پـرۆژه‌ یاساکه‌ و دیاریکردنی له‌ خشته‌ی کاری ئه‌نجومه‌ندا، ئوسامه‌ نوجه‌یفی پـرۆژه‌ یاساکه‌ له‌ کار و ڕێوشوێنێـک نزیک ده‌کاته‌وه‌ که‌ گرفته‌ بخرێته‌ خشته‌ی کاری دانیشـتنه‌کانه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG