Accessibility links

ئاماده‌کارییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رلمانی هه‌رێم له‌ 21 ی مانگی نۆدا

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

به‌رپرسی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌کان له‌ هه‌رێم له‌ گفتوگۆی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا باسی پڕۆسه‌ی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رلمانی هه‌ریمی کوردستانی عێراق ده‌کات و ده‌لێت مۆڵه‌تی تۆمارکردنی ناوی ده‌نگده‌ران یه‌کشه‌ممه‌7ی مانگی حه‌وت به‌ کۆتایی هات. ئه‌و ده‌شڵێت قه‌واره‌ سیاسیه‌کان تۆمارکراون و متمانه‌یان پێبه‌خشراون.
عه‌لی قادر ده‌شڵێت هه‌مو بابه‌ته‌ لوجستییه‌کان په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ ئامادن که‌ له‌ 21ی مانگی 9 ئه‌نجام بدرێن.
به‌رێز قادر ده‌ڵێت زیاتر له‌ 6،500 تا 7،000 وێزگه‌ی ده‌نگدان ده‌بێت و هه‌ر وێزگه‌یه‌ک 5 که‌س کاری تێدا ده‌کات.
ئه‌و ده‌ڵێت کۆمیسیۆن ڕێوشوێنی تایبه‌تی گردۆته‌ به‌رتا هه‌ڵبژاردنێکی بێگه‌ردو شه‌فاف به‌ڕێوه‌ بچن. ئه‌و ده‌شڵێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ر له‌ ئیستاوه‌ داوامان کردووه‌ چاودێران بێن و ناوی خۆیان تۆماربکه‌ن و (موچه‌یان) ده‌درێتێ و هه‌ر قه‌واره‌یه‌کی سیاسی مافی پێدراوه‌ له‌ هه‌ر وێزگه‌یه‌کی ده‌نگدان نوێنه‌رێکی هه‌بێت.


سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان، به‌رپرسی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌کانی هه‌رێم ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانی کارگێڕی بۆده‌رکردووه‌ و له‌ ساڵی 2012 ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ به‌ هۆی بڕگه‌ی5ی ماده‌ی 32 دواخران و تا 20ی مانگی شه‌ش هه‌موارنه‌کرابو جابۆیه‌ کۆمیسیۆن له‌ نامه‌یکدا داوای له‌ په‌رلمان کرد بڕگه‌که‌ هه‌موار بکات له‌ کاره‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بکۆڵێته‌وه‌ و ئاماده‌کاری بۆ بکرێت و هه‌رکات به‌ڕگه‌که‌ هه‌موارو سه‌رۆک واژووی له‌ سه‌رکرد و خرایه‌ باری جێبه‌جێکردنه‌وه‌ کۆمیسیۆنیش کاری له‌سه‌ر ده‌کات.
XS
SM
MD
LG