Accessibility links

په‌یه‌ده‌: به‌ هاتنی ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌ربا‌ کێف خۆشین

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریا ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌که‌یان له‌ ئیستانبوڵ له‌ تورکیا ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌ربا‌ی وه‌کو سه‌رۆکی نوێی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسسیۆنی سوریا هه‌ڵبژارد.
له‌وکاته‌وه‌ی که‌ سه‌رۆکی پێشوو ئه‌حمه‌د موازئه‌لخه‌تیب له‌ مانگی سێدا ده‌ستی له‌ کارکێشایه‌وه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریا نه‌یتوانیبوو سه‌رۆکێک ده‌ستنیشان بکات.
هه‌ڵبژاردنی جه‌ربا‌ له‌ کاتێکدایه‌ هێزه‌کانی سه‌ر به‌ سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌کانیان دژ به‌ هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان.
زۆهات کۆبانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌روه‌ییه‌کانی "په‌یه‌ده‌" له‌ ئه‌وروپا ده‌ڵێت ئه‌وان به‌ هاتنی ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌ربا‌ کێف خۆشن و ناوبراو خۆشی خه‌ڵکی هه‌رێمی جزیرێ ناوچه‌ی قامیشلو و له‌ پرسی کورد تێده‌گات. هه‌رچه‌نده‌ کۆبانی ده‌شڵێت،" نزیکبونه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ کوالیسۆن(هاوپه‌یمانێتی) ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ شه‌خسی کێ دێت و نایه‌ت. مه‌سه‌له‌ی ئێمه‌ نزیکبونه‌وه‌ی کوالیسۆن له‌ مه‌سه‌له‌ی کورده‌ و به‌ چ شێوه‌یه‌ک کوردان قبوڵ ده‌کات."
XS
SM
MD
LG