کاربه‌ده‌ستانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل محه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی له لایه‌ن سه‌رۆکی کاتی عه‌دلی مه‌نسور داوای لێکراوه ببێت به سه‌رۆک وه‌زیری کاتی میسر و بڕیاره به فه‌رمی سوێند بدرێت.
ئه‌لبه‌رادعی تاساڵی 2009 سه‌رۆکی ئاژانسی ناو‌کی وزه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بو، چوارساڵ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و و کۆمه‌ڵه‌که‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێلیان وه‌رگرت. له‌وه‌تای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ میسر، ئه‌و ڕۆلی هه‌بووه له ڕێکخستنی ئه‌و شۆڕشه‌ی بو به مایه‌ی ڕووخانی حکومه‌تی سه‌رۆک حۆسنی مۆباره‌ک و بو به ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌و ڕووبه‌ڕوی ئه‌رکی قورسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی دابه‌شبو و توڕه به‌رۆ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی دێموکراسی ده‌بێت.
هه‌ر له‌وێستاوه، ئه‌ندامێکی باڵای ئیخوان ئه‌لموسلمین به ڕۆیته‌رزی گوتووه کۆمه‌ڵه‌که‌ی ڕازی به‌م ده‌ستنیشانکردنه نابێت و تاگه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رۆکی پێشوو بۆ سه‌رکار ده‌ست له خۆنیشاندان هه‌ڵناگرن.
چوارشه‌ممه، له‌شکری میسر به‌ڕێز مۆرسی و ڕێبه‌رانی تری ئیخوان ئه‌لموسلمینیان ده‌ستگیر کرد و گوتیان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پێشی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری بگرێت.
ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی شه‌ڕو پێکدادانی نێوان لایه‌نگران و نه‌یارانی مۆرسی له قاهیره و سه‌رتانسه‌ری وڵات ڕوویدا، له ئاکام 36 که‌س کوژران و 1،000 که‌س زیاتر بریندار کران.