له‌شکری میسر ته‌قه له خۆپیشانده‌رانی ڕۆژی هه‌ینی ده‌کات که زۆربه‌یان له ئیسلامیه‌کانی وڵاته‌که‌ن و باسیش له زیانی گیانیش ده‌کرێت.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن ئه‌و کاته ته‌قه‌یان کردووه که خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به گردبوونه کردووه له چوارده‌وری ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی مورسی تیادا ده‌ستبه‌سه‌ره.
له نێوه‌نده‌کانی وڵاته‌که‌دا له‌شکری میسر وه‌ها ناسراوه که له‌شکرێکی نیشتیمانیه و هه‌میشه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی میسردایه.
سه‌رۆکی پارتی ئه‌لئه‌حرار له میسر ده‌ڵێت وه‌ک بارێکی باو هه‌میشه له‌شکر له هه‌وڵی جێگیرکردنی بارودۆخی وڵاته‌که‌دایه و ده‌رفه‌تێکی زۆریشی داوه به لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که تا میسر به ئاڕاسته‌ی سه‌قامگیریدا ببه‌ن.
حیلمی سالم ده‌ڵێت هه‌موو لایه‌نه‌کان به له‌شکریشه‌وه به په‌رۆشن بۆ به‌شداری لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له هه‌موو دۆسێ و دیالۆگه‌کانی میسردا و ڕۆڵی ئاشکرا و به‌رچاویشیان هه‌بێت له پرۆسه‌ی سیاسی میسردا.
زۆرێک له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان خۆپیشاندانه‌کانی، به هاندانی ئیخوانه‌کان، ده‌کرێن باشترین تاقیکردنه‌وه‌یه بۆ ئاستی پشتیوانیکردن له‌و ڕێکخراوه ئیسلامیانه به سه‌له‌فیه‌کانیشه‌وه. به‌ڵام سه‌رۆکی پارتی ئه‌لئه‌حرار ده‌ڵێت ده‌شێت وه‌ها سه‌یر بکرێت وه‌لێ ئه‌نجامێکی پۆزه‌تیڤانه‌ی نابێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی موحه‌مه‌د مورسی بۆ کورسی ده‌سه‌ڵات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ حیلمی سالم، سه‌رۆکی پارتی ئه‌لئه‌حرار له میسر، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: